چیرۆکی ئەو كچەی دوای 3 رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، تەرمەكەی درایەوە كەسوكاری

هەواڵ / ڕاپۆرت :: 08/06/2019‌ :: 10792‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی


لەڕۆژی چوارشەممە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ەوە، کچێکی تەمەن ١٠ ساڵ لەگەڵ برا و ئامۆزاکانی خۆی لە سەنتەری پارێزگای دھۆک بێسەروشوێن بوو، لەجیاتی شادبوونەوە بە خانەوادەكەی، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە نزیک یاریگای دھۆک دۆزرایەوە.

لە سەرەتای بێسەروشوێنبوونی، دلین وەلید لەگەڵ برا و ئامۆزاکانی خۆی بووە، بەڕێگاوە بوون بۆ ماڵەوە، براکەی دەڵێت: "ئەوەندە دەزنم کەسێک دەستی خستە سەر شانی دلین و دواتر نەمانزانی چی بەرسەرھات و بێسەروشوێن بوو".

وەلید ئەحمەد دۆسکی، باوکی کچە بێسەروشوێنبووەکە بە دواڕۆژی راگەیاند "لەڕۆژی چوارشەممەوە لە لە گەڕەکی زۆزان نزیک خوێندگای میدیا و مەھاباد کە نزیکە لە گەڕەکی کوچەرایە، کچە ١٠ ساڵانەکەم (دلین) بێسەروشوێن بوو".

وتیشی: "کچەکەم لەگەڵ خوشک و براکانی خۆی چووبوونە ماڵی خۆشکەکەم لە گەڕەکی کۆچەرا، دوای خواردنی نانی نیوەڕۆ، کاتژمێر پێنج بۆ پێنج و نیوی ئێوارە لە ماڵی خوشکەکەم، بینراون ھاتوونەتە نزیک خوێندنگای میدیا و مەھاباد".

بەوتەی باوكی وەلید، "دوای گەیشتنیان بە نزیک خوێندنگەی میدیا لەسەر شەقامی گشی، برا و برازاکانی لەگەڵ كچەكەیدا بوون، لەو شوێنە دوو ھاوڕێی منی لێ بووە، کوڕەکەم وتی "بینیومە یەکێک لە ھاوڕێکانم دەستی لەسەر ملی خوشکەکەی داناوە لەوکاتەی کە لەوێ وەستاون".

بەوتەی کوڕی وەلید كە هاوكات خوشكی دلین-یشە، وتوێتی "باڵندەیەکیان گرتووە، لەناو دەستیاندا بووە، سەیری ئەملاو ئەولای کردووە خوشکەکەی و ئەو پیاوە لەوێ نەماون، دواتر بەدوایدا گەڕاون بێسەروشوێن بووەو نەیانبینیوەتەوە".

ئەو پیاوە کێ بوو کە دەستی خستبووە سەر ملی دلین؟

وەلید باوكی دلین وتی: "ئەو پیاوەی دەستی خستۆتە سەر شانی كچەكەم لەگەڵ کەسێکی تر، دوو ھاوڕێی کۆنی منن، ھیچم لەگەڵیاندا نییە تەنیا مەرحەباییمان هەیە، داوی بێسەروشوێنبوونی کچەکەشم لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون".

دوای سێ رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی دلین، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە، لەوبارەیەوە باوکی وتی: "ئەمڕۆ تەرمی دلین لە نزیک یاریگای دھۆک دۆزراوەتەوە، بەپێی زانیارییەکانمان ئەو کەسەی دلینی رفاندووە، لەماوەیەکی نزیکدا دەستگیر دەکرێت".

وەلید دەشڵێت: "زانیارییان بەدەستگەیشتووە، ئەو کەسەی دلینی رفاندبوو لەڕووی دەروونییەوە کەسێکی تەواو نەبووە دوای رفاندنی کوشتووێتی و ئەمڕۆ تەرمەکەی نزیک یاریگای دھۆک دوزراوەتەوە".

رۆژی چوارشەممە کاتژمێر ٥:٣٠ خولەكی ئێوارە دلین وەلید تەمەن ١٠ ساڵ لە سەنتەری پارێزگای دھۆک بێسەروشوێن بووە، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە نزیک پاریگای دھۆک دوزرایەوە".

لەسەر ئەو رووداوە، موقەدەم ھێمن سلێمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پولیسی دھۆک بۆ دواڕۆژ رایگەیاند "ئەمڕۆ لە ناو زەوییەکانی نزیک یاریگای دھۆک تەرمی منداڵێکی کچ دۆزراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە: "پێشبینی دەکرێت تەرمەكە هی ئەو کچە بێ كە ناوی "دلین وەلید"ە كە سێ روژ پێش ئێستا لە ماڵ چۆتە دەر و بێسەروشوێن ببوو".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure