دادگا بڕیارێکی نوێ بۆ بکوژەکەی نیوزلەندا دەردەکات

هەواڵ / جیهان :: 08/06/2019‌ :: 1911‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەری ABC News دادگای باڵای نیوزلەندا بڕیاریدا ڕێگە بە میدیاکان بدات وێنەی بکوژی دوو مزگەوتەکەی نیوزلەندا بڵاوبکەنەوە.

 

بەپێی راپۆرتەکە لەمەودوا دەتوانرێت وێنەی برانتۆن هاریسۆن بڵاوبکەنەوە کە لە ڕۆژی 15 ئازاری پێشوو لە شاری کرایست چێرچ 50 کەسی کوشت.

ماڵپەڕەکە لەسەر زاری شارەزایەکی یاسایی ئەوەی ئاشکراکرد پێشتر بڕیاری دادگا بۆ ئاشکرانەکردنی ڕووخساری بکوژەکە بۆئەوەبوو شایەتحاڵەکان خۆیان بکوژەکە بناسنەوە نەک بەهۆی بینینی وێنەکەی لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڕیاری لەسەر بدەن.

 

ئەو پیاوەی لە ئێستادا بە (بکوژەکەی نیوزلەندا) ناسراوە ڤیدیۆی تاوانەکەی گرت و ڕاستەوخۆ بڵاویکردەوە، هەروەها لە پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا نوسیبووی ڕقی لەو کەسانەیە کە ئاوارەی وڵاتەکەین.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: ک .س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure