خوشک و برایەک خنکان

هەواڵ / کوردستان :: 08/06/2019‌ :: 2221‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حەسەن


لە قەزای خورماتوو کچێکی 14 ساڵ لەکاتی مەلەکردن دەخنکێت و هەمانكات برایەکی تەمەن نۆ ساڵان كاتێك دەچێت بەهانایەوە، ئەویش دەخنکێت.

عەلی حوسێن بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەقەزای خورماتوو خوشک و برایەک بەمەبەستی مەلەکردن چوونەتە سەر پڕۆژەی ئاوی خورماتوو.

وتیشی: "کچەکە کە تەمەنی 14 ساڵە، بەهۆی مەلە نەزانینەوە دەکەوێتە ژێر ئاوەوە و داوای هاوکاری لە برایەکی دەکات، لەکاتێکدا براکەی تەمەنی نۆ ساڵە، دەچێت بەهانایەوە تا رزگاری بكات، بەڵام هەردووکیان پێکەوە دەخنکێن".

عەلی حوسێن باسیشی لەوەکرد، ئەو خوشک و برایە لەنەتەوەی عەرەبن و دوای خنکانیان توانراوە تەرمەکانیان لە ئاوەکە دەربهێنرێتەوە.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure