14 شێر له‌ باخچه‌یه‌كى ئاژه‌ڵانى ئه‌فریقاى باشور هه‌ڵدێن

هەواڵ / جیهان :: 08/06/2019‌ :: 164‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

به‌رپرسانى ئه‌فریقاى باشور هۆشدارییاندایه‌ هاوڵاتیان كه‌ ژماره‌یه‌ك شێر له‌ باخچه‌ى كروگه‌ر له‌ باكورى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵهاتوون.


به‌پێى وته‌ى شایه‌تحاڵان 14 شێر له‌ نزیك كانێكى سه‌ر سنورى مۆزه‌مبیق بینراون.

ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵده‌ده‌ن شێره‌كان بگرنه‌وه‌ و بیگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ باخچه‌كه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاسه‌وانان چاودێرى جوڵه‌ى گیانداره‌كان ده‌كه‌ن.

به‌رپرسان له‌ كه‌رتى لیمبوبو هۆشدارییان دایه‌ خه‌ڵك و داوایان لێكردن به‌ ئاگابن له‌ ئه‌گه‌رى هه‌ر هێرشێكى شێره‌كان.

باخچه‌ى كروگه‌ر گه‌وره‌ترین باخچه‌ى سروشتى گیاندارانه‌ له‌ ئه‌فریقیاى باشور و رووبه‌ره‌كه‌ى 19485 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌.

تائێستا ئه‌مه‌ زۆرترین شێره‌ له‌و باخچه‌یه‌ هه‌ڵاتبێت وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یڵێن، پێشتر له‌ ساڵى 2017 چوار یان پێنج شێر له‌ باخچه‌ى بومالانگا هه‌ڵهاتن.

وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure