بڕیارێك له‌باره‌ى قه‌رزى 50 ملیۆن دینار بۆ توێژێك ده‌رده‌چێت

هەواڵ / ئابوری :: 08/06/2019‌ :: 3377‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بانكى رافیده‌ین واده‌ى پێدانى قه‌رزى 50 ملیۆن دینار تایبه‌ت به‌ خاوه‌ن تاقیگه‌ و كۆگا پزیشكییه‌كان دیاریده‌كات.


به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى بانكه‌كه‌: قه‌رزى 50 ملیۆن دینار ده‌درێته‌ خاوه‌ن تاقیگه‌كان پاش پێشكه‌شكردنى وێنه‌ى تۆمارى خانوویه‌ك له‌لایه‌ن قه‌رز وه‌رگره‌كه‌وه‌ وه‌ك گرەنتی قه‌رزه‌كه‌.

ده‌شڵێت: ماوه‌ى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌ 5 ساڵ ده‌بێت و له‌ماوه‌ى سێ مانگیشدا ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌توانن بۆ وه‌رگرتنى قه‌رز روو له‌ بانكه‌كه‌ بكه‌ن.

رافیده‌ین ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌ كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ بڕیاردراوه‌ له‌سه‌ر پێدانى قەرزێکی تر بە بڕی 25 ملیۆن دینار به‌ خاوه‌ن تاقیگه‌ و كۆگا پزیشكیه‌كان به‌ مه‌رجى پێشكه‌شكردنى كه‌فیلى فه‌رمانبه‌رى مه‌ده‌نى، به‌مه‌رجێك مووچه‌كه‌ى لاى بانكه‌كه‌یان بێت.

ئا: شیروان شه‌ریف

 بڵاوكردنه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure