کارمەندێکی ئاسایش بەهۆی ئاگرکەوتنەوە گیانی لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: 07/06/2019‌ :: 2146‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەختیار شەریف

کارمەندێکی ئاسایش لە باخەکەی خۆیدا لە (بانی مەقان)ی سنوری قەزای چەمچەماڵ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە گیانی لەدەستدا.


بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ ئێوارەی ئەمڕۆ (هەینی 7ی حوزەیرانی 2019)، ئەو کارمەندەی ئاسایش، لەباخەکەی خۆیدا خەریکی بژارکردن و ئاگربڕی پووش بووە، بەڵام بەهۆی گڕگرتنی ئەو پوش و پاوانە و لە کۆنترۆڵ دەرچوونی ئاگرەکە گیانی لەدەستداوە، بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە گیانلەدەستدانی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە. 

لەڕاگەیاندراوێکیشدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی کە بارەگاکەیان لەقەزای چەمچەماڵە پشتڕاستی گیانلەدەستدانی کارمەندەکەیان دەکەنەوە و دەڵێن: "ئەمڕۆ کۆمیسەری بەڕێوەبەرایەتیمان ‌(محمد ڕەمزی فڵامەرز) بەکارەساتێکی دڵ تەزێن کۆچی دوایی کرد".

 

بڵاوکردنەوە: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure