منداڵێك له‌ هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ خنكا

هەواڵ / کوردستان :: 07/06/2019‌ :: 1254‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 7ی حوزه‌یرانی 2019 منداڵێكی به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له‌ نێو تاڤگه‌ی هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ خنكا، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆرانیش ده‌ڵێت: "تیمه‌كانمان سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی منداڵه‌ خنكاوه‌كه‌ن". 


رائید به‌یار باڵه‌كی، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران به‌دواڕۆژی وت: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ منداڵێك كه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی بووه‌ چوونه‌ته‌ نزیك ئاوی تاڤگه‌ی بێخاڵ، منداڵه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ ناو ئاوه‌كه‌ و به‌هۆی قوڵی و به‌هێزی شه‌پۆله‌كانی تاڤگه‌كه‌ ئاو منداڵه‌كه‌ی بردووه‌ و خنكاوه‌. 

وتیشی: "ئه‌و منداڵه‌ خنكاوه‌ ناوی عه‌بدولباست یونسه‌ و ته‌مه‌نی 10 ساڵانه‌ و به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌ و دانیشتوی شاری هه‌ولێرن". 

وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران باسی له‌وه‌شكرد: هێشتا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ن. 

بڵاوکردنەوە: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure