ناوچەی سەوز بەڕووی هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە

هەواڵ / عێراق :: 07/06/2019‌ :: 132‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

دەسەڵاتدارانی عێراق لە رۆژی سێشەممەی رابوردووەوە ناوچەی سەوزیان لە بەغدا بەڕووی هاووڵاتیاندا کردووەتەوە، ئەوەش دوای 16 ساڵ لە داخستنی.


پێشتر عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رۆژی یەکشەممەی رابوردوو بەڵێنی دابوو لە رۆژانی جەژندا دەرگاکانی ناوچەی سەوز 24 کاتژمێر کراوەبن و لە نێوانیاندا ئەو دەرگایەی بەڕووی وەزارەتی بەرگریدا دەڕوات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئاڕ تی روسی، تەنیا دەرگا کە بەڕووی هاووڵاتیاندا نەکراوەتەوە، دەرگای شەقامی باڵوێزخانەی ئەمریکایە.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراقییەوە بە ئاڕ تی راگەیاندووە: حکومەت بۆیە ئەو شەقامە ناکاتەوە چونکە دەترسێت شتێکی نەخوازراو رووبدات و ببێت هۆی گرژی و ئاڵۆزی.

ئا: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure