به‌سه‌رهاتی ئه‌و جوتیاره‌ عێراقیه‌ى وتى به‌ بڕنەو فڕۆكه‌یه‌كى ئه‌مریكیم خسته‌خواره‌وه‌

هەواڵ / ڕاپۆرت :: 07/06/2019‌ :: 6436‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 ساڵى 2003 كاتێك هێزه‌كانى ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانى پرۆسه‌ى ئازادى عێراقیان ئه‌نجامدا جوتیارێكى به‌ته‌مه‌ن له‌ کەناڵه‌كانى ئه‌و رژێمه‌وه‌ ده‌ركه‌وت و وتى" به‌ بڕنه‌وه‌كه‌م كۆپته‌رێكى ئه‌مریكیم خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌" به‌ڵام دواتر ئه‌و جوتیاره‌ ده‌نگى نه‌ماو به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و پاداشته‌ به‌ده‌ستى بگات كه‌ رژێمى به‌عس بۆى دانابوو كۆچى دوایی كرد .


 ئه‌و جوتیاره‌ ناوى عه‌لى عوبێد منکاش-ه‌ و وێنه‌كانى له‌ زۆرێك له‌ میدیاكان بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ چه‌كێكى جۆرى بڕنه‌وى به‌ده‌سته‌وه‌ بوو له‌ ته‌نیشك كۆپته‌رێكى تێكشكاوى جۆرى ئاپاچى ئه‌مریكى له‌ عێراق كه‌ گوایه‌ ئه‌و به‌و چه‌كه‌ى خستووه‌یه‌تیه‌ خواره‌وه‌.

 منکاش خه‌ڵكى گوندێكى سنورى پارێزگاى كه‌ربه‌لایه‌ له‌ عه‌شیره‌تى فلته‌، له‌دواى روخاندنى رژێمى به‌عس به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرا كه‌ بۆ ئه‌و كاره‌ نواندى كردووه‌‌ و به‌شدار بووه‌ دروستكردنى هه‌واڵى ساخته‌دا بۆ به‌رژەوه‌ندى رژێمى به‌عس.

عه‌لى عوبێد منکاش چه‌ند ساڵێك دواى ئه‌و روداوه‌ و له‌پاش روخاندنى رژێمى به‌عس قسه‌ى بۆ یه‌كێك له‌ میدیاكان كردووه‌‌و ده‌ڵێت:" سەدان هاووڵاوتى هاتووه‌نه‌ته‌ شوێنى روداوه‌كه‌ و شاهیدی ئه‌و روداوه‌ن، ئه‌ندازیارێكیش سه‌ردانیكردین و وتى من له‌ كۆشكى سه‌دام حسێنه‌وه‌ هاتووم و له‌دواى پكشنینى هۆكارى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ فڕۆكه‌كه‌ بڕنه‌وه‌کەی منیشی پشکنی."

ئه‌وكات میدیاى رژێمى به‌عس كه‌ بانگه‌شه‌یان بۆ ئه‌و روداوه‌ ده‌كرد ‌و ئه‌و جوتیاره‌شیان وه‌ك نمونه‌ى به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مریكا ده‌هێنایه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى تائێستاش به‌ڵگه‌ هه‌بێت له‌سه‌ر ڕاستى ئه‌وه‌ى كه‌ كۆپته‌ره‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ به‌ فیشه‌كى بڕنه‌وى ئه‌و جوتیاره‌ خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

عه‌لى عوبێد منکاش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ رژێمى به‌عس بڕیاریداوه‌ 50 ملیۆن دینارى چاپى ئه‌و كاته‌ى بداتێ وه‌ك پاداشت بۆ ئه‌وكاره‌، به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌ربگرێت به‌هۆى ئه‌و روداوه‌كانه‌ى كه‌ ئه‌وكات رودیانداوه‌و كه‌وتنى رژێمى به‌عسی لێكه‌وته‌وه‌ .

ئه‌و ده‌ڵێت:" به‌هۆى خراپى بارودۆخى ئابورییه‌وه‌ ئه‌و بڕنه‌وه‌شم فرۆشت كه‌ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌م پێ خسته‌خواره‌وه‌ ".

عه‌لى عوبێد منکاش له‌پاش روخانى رژێمى به‌عس زۆرێك له‌میدیاكانى چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ده‌كرد بۆ زانیارى راستى ئه‌و روداوه‌ ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ى بووه‌ جێگه‌ى ره‌خنه‌ى به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه‌ى كه‌ پێیان وابوو روداوه‌كه‌ دروستكراوه‌.

 مینکاش له‌ یادى سیانزه‌ ساڵه‌ى روخانى رژێمى به‌عسدا له‌ 2016 له‌ هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ كۆچى دوایی كرد كه‌ روداوى كه‌وتنه‌خراوه‌كه‌ى كۆپته‌ره‌كه‌ى تیدا رودا.

 داڕشتنه‌وه‌ :هـ.ق
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure