وه‌زاره‌تى دارایی لیستێكى نوێی دابه‌شكردنى مووچه‌ى بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 07/06/2019‌ :: 38022‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ، ئاریان عه‌لی
بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئازارى 2019ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تى دارایی چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌كى دیاریكردووه‌ تاوەکو له‌و هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ وه‌ربگرن و دواڕۆژ ناوه‌كانیان بڵاوده‌كاته‌وه‌.

 
سه‌رچاوه‌كى به‌رپرسی له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژى وت:" له‌م هه‌فته‌یه‌دا ژماره‌یەك وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و چین مووچه‌ى مانگى ئازارى رابوردوو وه‌ربگرن".

 وتیشى:"بڕیاره‌ له‌ماوه‌ى پێنج رۆژى كاتى ده‌وامى فه‌رمى هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى دارایی و ئابورى ، ته‌ندروستى ، كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى مووچه‌ وه‌ربگرن".

  ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی وتیشى:" هاوكات له‌ هه‌مان هه‌فته‌دا مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى و  كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیش دابه‌شده‌كرێت".
  داڕشتنه‌وه‌ :هـ.ق





  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure