بازرگانێكی كورد به‌ چه‌قۆ كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 07/06/2019‌ :: 20018‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوھه‌رزی
شه‌وی رابردوو كه‌سێك به‌ چه‌قۆ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر بازرگانێكی كوردی ئێزدی له‌ به‌غداى پایته‌خت و ده‌یكوژێت جانتایێكی پاره‌ و ئۆتۆمبێڵه‌كه‌شی ده‌بات .

 
 فه‌یسه‌ڵ عه‌لی هاوڵاتى ئێزدی كه‌ ئاگادارى روداوه‌كه‌ بووه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند:" شه‌وی رابوردوو كه‌سێك چووه‌ته‌ سه‌رشوێنى حه‌وانه‌ى ده‌روێش موراد خدر كه‌ بازرگانێكی كوردی ئێزدیه‌ له‌ به‌غدا و به‌ چه‌قۆ هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌رى كوشتویه‌تى".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكرد:"له‌ كامێرای چاودێریه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت  كه‌ ئه‌و بازرگانه‌ زۆر هه‌وڵیداوه‌ خۆى رزگاربكات له‌ده‌ستى ‌و به‌رگریشى له‌ خۆی كردووه‌، به‌ڵام  دواجار بكوژه‌كه‌ ده‌یكوژرێت و جانتایه‌كی پڕ له‌ پاره‌ و ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی بردووه‌ كه‌ له‌ جۆری لاندۆگروزه‌ر مونیكایه‌ ".

باسی له‌وه‌شكرد:" ئه‌و بازرگانه‌  خه‌ڵكی گوندی خه‌تارێى سه‌ر به‌ ناحیه‌ی تلسقۆفه‌و و خێزانداره‌ و سێ كوڕی هه‌یه‌".


 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure