یەکێتی و پارتی لەبارەی کاندیدێک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک رێکدەکەون

هەواڵ / کوردستان :: 06/06/2019‌ :: 4969‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک دوو کاندید پێشنیارکراون، بەشێوەی زارەکی رێککەوتن لەسەر یەکێکیان کراوە بەڵام هێشتا مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاری لەسەر نەداوە.


سەرچاوەیەک لە ناو یەکێیتییەوە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت (ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2019) بەدواڕۆژی وت: "لەچوارچێوەی ئەو دەستپێشخەریەی لەلایەن چەند کەسایەتیەکەوە کراوە بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک، دوو ناو پێشنیار کراون کە بریتین لە دکتۆر عەمەر ئینجە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کەرکوک و لیوای مافپەروەر جەماڵ تاهیر راوێژکاری وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەی پێشوتری پۆلیسی کەرکوک".

بەوتەی سەرچاوەکە، پارتی هیچ لاریەکی نییە بۆ هەردوو کاندیدەکە بەڵام لەنێو هەردوو حیزبدا یەکێتی و پارتی دەنگیان زیاتر لەگەڵ لیوا جەماڵ تاهیرە.

بڕیاریشە لەچەند رۆژی داهاتوودا مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە کۆببێتەوە.

دکتۆر عومەر ئینجە جەباری لەهەڵبژاردنەکانی 2014 ی پەرلەمانی عیراق کاندیدی یەکێتی بو بەڵام سەرنەکەوت.

پ: ن.ر

 

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure