ئاگر ژماره‌یه‌ك گوندى گرتوه‌ته‌وه‌ و كۆنترۆڵ ناكرێت

هەواڵ / کوردستان :: 06/06/2019‌ :: 253‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن


له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشەممەوە ئاگر له‌ ژماره‌یه‌ك گوندى سنورى گه‌رمیان كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و تائێستا کۆنترۆڵ نەکراون.


نیعمه‌ت عه‌لى، وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه‌ لە گونده‌كانى (كانى ماسى، ئاوایى گه‌وره‌، تازه‌ شار، غه‌یدان، گاكول) و چه‌ند گوندێكى دیكه‌ى نێوان كه‌لار بۆ خانه‌قین ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه‌. 

وتیشى: "له‌به‌ر زۆرى ئاگره‌كه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ندین بنكه‌ و تیممان ڕه‌وانه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ كردووه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه‌ كۆنترۆڵ بكرێن و ئاگره‌كه‌ش به‌ ده‌یان دۆنم زه‌وى له‌ به‌رهه‌مى دانه‌ویڵه‌ و جاڕ و پوش و پاوانى سوتاندووه‌ و به‌رده‌وامیشه‌". 

باسیشى له‌وه‌كرد: حاڵه‌ته‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له‌ سنورى گه‌رمیان زۆر زیادیان كردووه‌ و هۆكاره‌كانیشى نه‌زانراون، به‌ڵام له‌ ئاگره‌كه‌ى دوێنێى سنورى سه‌رقه‌ڵا باس له‌وه‌ ده‌كرێت دوو ماتۆڕسكیل ئاگریان كردووه‌ته‌وه‌ و به‌ شێكى دیكه‌ى ئه‌و ئاگرانه‌ جێگاى گومانن و پێده‌چێت به‌ ده‌ستى ئه‌نقه‌ست ئه‌نجامبدرێن. 

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure