باندێك به‌ناوی ئاسایش هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵێك

هەواڵ / کوردستان :: 06/06/2019‌ :: 2739‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی

پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ رۆژانی جه‌ژن هیچ رووداوێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر تۆمارنه‌كراوه‌ و ده‌شڵێت: "باندێك كه‌ به‌ناوی ده‌زگای ئاسایش هه‌ڵیان كوتابووه‌ سه‌ر ماڵێك ده‌ستگیركراون".


هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6ی حوزه‌یرانی2019) له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماره‌كانی رۆژانی جه‌ژنی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ رۆژانی جه‌ژن داندرابوو زۆر به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ جێبه‌جێ كراوه‌.

وتیشی: "باندێك به‌ناوی ده‌زگای ئاسایش هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵێك و ویستوویانه‌ دزیان لێبكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراون و له‌ رۆژانی داهاتووش زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌".

ئەوەشی خستەڕوو: له‌ هه‌رسێ رۆژانی جه‌ژن 53 هه‌زار و 629 گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌ولێر و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش هاوكاری ته‌واوی گه‌شتیارانیان كردووه‌.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure