رووداوێکی هاتوچۆ سێ کەسی کردە قوربانی

هەواڵ / کوردستان :: 06/06/2019‌ :: 1666‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنچشەممە 6ی حوزەیرانی 2019، لە سنوری ناحیەی بێتواتەی سەر بە قەزای رانیە، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.


خۆشناو حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی راپەڕین بەدواڕۆژی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی وەرێی ناحیەی بێتواتە رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویداوە و بەو هۆیەشەوە ژن و پیاوێک گیانیان لە دەستداوە و پیاوێکی دیکەش برینداربووە.

وتیشی: " ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە لە جۆری مینی پاس بووە و قوربانیەکان خەڵکی رۆژهەڵاتی کورستانن".

ئەوەش لە کاتێکدایە تەنیا لە ماوەی سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە دەڤەری راپەڕین بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە 25 کەس بونەتە قوربانی. 

پ: ن.ر

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure