روسیا و چین هاوهەڵوێستن لەبارەی نیمچە دوورگەی کۆریاوە

هەواڵ / جیهان :: 06/06/2019‌ :: 103‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکى روسیا دەڵێت: "روسیا و چین هاوهەڵوێستن و هیچ رێگە چارەیەک بەباش نازانن، جگە لە دانوستان و چارەسەرى دیبلۆماسى نەبێت بۆ کێشەکانى نیمچە دوورگەى کۆریا"


فلادیمێر پوتین دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شی چیبینگ سەرۆکى چین،  بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند: "ئێمە هاوهەڵوێست و هاوڕاین کە پێویستە بە پێی نەخشە رێگەیەکى هاوبەش لە نێوان هەردوو کۆریاى باشوور و باکوور، کۆتایی بە کێشەکان بهێندرێت و  ئاشتى لە تەواوى نیمچە دوورگەى کۆریا بەرقەرار بێت".

وتیشى: "هیچ رێگایەکى تر بە باش نازانین بۆ چارەسەرى کێشە ئەتۆمییەکەى کۆریاى باکوور و کێشەکانى دیکەى نێوان ئەو دوو وڵاتە، جگە لە دانوستان و چارەسەرى دیبلۆماسى".

وە: ئاکۆ زەنگەنە

بڵاوکردنەوەی: ن.ر

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure