لە دوو رۆژی جەژندا چەند گەشتیار هاتوونەتە هەرێم؟

هەواڵ / ئابوری :: 06/06/2019‌ :: 473‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت: لە دوو رۆژی یەکەمی جەژنی رەمەزاندا 145 هەزار گەشتیار رویان لە شارەکانی هەرێم کردووە.


نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بەدواڕۆژی وت: "تاکو دووەم رۆژی جەژنی رەمەزان 145 هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی کوردستان، ژمارەکەش لە بەرزبوونەوەدایە".

دەشڵێت: "هەفتەی داهاتوو ئاماری کۆتای و وردکاری هاتنیان ڕادەگەیەنین و چاوەڕوان دەکرێ لە ساڵی ڕابردوو لە هەمان کات ژمارەکە زیاتر بێت".

بڵاوکردنەوە: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە