گەنجێک لە زێی بچوک خنکا

هەواڵ / کوردستانی :: 06/06/2019‌ :: 1025‌ جار بینراوە

دوارۆژ، کۆیە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2019، گەنجێک لە کاتی مەلەکردندا لە زێی بچوک خنکا، تا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.


گۆران سماقەیی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بەدوارۆژی راگەیاند: ئەو ھاوڵاتیە ناوی رەییان محسین عوسمانە و خەڵکی گوندی باخەجنێرە.

وتیشی: "بەھۆی مەلەکردنەوە لە زێی بچوک لە سنوری ناحیەی تەق تەق خنکاوە و تائێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و تیمەکانی غەواسیش بە بەردەوامی دەگەڕێن  تا ئەوکاتەی دەدۆزرێتەوە".

 

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure