جیهان بە کورتی: داعش ئاهەنگێڕانی میسر بەبۆنەی جەژنەوە دەشێوێنێت

هەواڵ / جیهان :: 06/06/2019‌ :: 210‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ڕەوابت سەنتەر-عەمار حەکیم:ئەمە هەڵوێستی ئێمەیە لە گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر ئێران

عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی ئیصلاح سیاسەتی گەمارۆی ئەمریکا دژی ئێرانی رەتکردەوە و وتی پەیڕەویکردنی سیاسەتێکی نا ڕوون ڕەنگە ببێتە هۆی دابڕانی عێراق لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.


یەوم سابع-عێراق نهێنی 219 حاڵەتی گڕگرتنی بەروبومە کشتووکاڵیەکان ئاشکرا دەکات
بەپێی تۆری (ڕووسیا لیەوم)وێنەی یەکێک لە کێڵگەکانی شاری موسڵ بڵاوبووەوە تیایدا چەند کەسێکی نەناسراو هاوێنە (زەڕەبینیان) لە نێوان کێڵگەکاندا شاردووتەوە تاوەکو گڕ بەربێتە بەروبومە کوشتووکاڵیەکان.


حریت دەیلی نیوز-بۆ یەکەمجار لە ماوەی نۆساڵدا سوپای تورکیا هاتە خاکی باکوری عێراقەوە
بۆ یەکەمجار لە ماوەی نۆ ساڵدا بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هێزی پارتی کرێکارانی کوردستان و پاراستنی خاڵە سنوریەکان سوپای تورکیا هاتە خاکی کوردستانەوە.


ئەلشەرق ئەلئەوسەت-داعش ئاهەنگێڕانی میسر بەبۆنەی جەژنەوە دەشێوێنێت
دوێنی داعش ئاهەنگەکانی میسری بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە شێواند و لە هێرشێکی تیرۆرستیدا شوێنێکی شاری (عریش) لە نیمچە دووگەی سینای کردە ئامانج و بەهۆیەوە 8 پۆلیس و پێنچ هێشبەر گیانیان لەدەستدا.


نون-7  تیرۆرست کوژران کە دەیانویست بە پشتێنی بۆمبڕێژکراو لە جەژندا خەڵکی بکەنە ئامانج
دەزگای هەواڵگری عێراق هەوڵێکی خۆکوژیان پوچەڵکردەوە کە لە جەژندا خەڵکی بێتاوانی ناحیەی بەغدادی لە ئەنبار کردبووە ئامانج.


زە ڤێرج-یوتوب جۆرە بابەتێک قەدەغە دەکات و هەزاران چەناڵ لەژێر مەترسی سڕینەوەدان.
یوتوب بڕیاریدا ئەو ڤیدیۆیانە قەدەغەبکات کە بانگەشە بۆ سەرکردایەتی گروپێک دەکات یان هێرشدەکاتە سەر گروپێکی دی لەسەر بنچینەی تەمەن یان ڕەگەز یان ئاین یان هەر شتێکی دی.


رۆیتەرز-ئەمریکا بە بڕی 2 ملیار دۆلار چەک بە تایوان دەفرۆشێت، ئەمەش چینی توڕەکردووە.


گاردیان-بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای بەراز ملیۆنەها بەراز لە ئاسیا کوژران
بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای بەراز لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ملیۆنەها بەراز لە چین و ڤیتنام کوژران.


سپوتنیک-پیلوسی سەرۆکی پەرلەمانتاران دەڵێت "دەمەوێت ترامپ بکرێتە زیندانەوە"


نیوس ویک-کۆریای باکور هۆشداری دەدات: خەریکە ئارامیمان نامێنێت
سەبارەت کەمکردنەوەی سزاکان و لابردنی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکور داوا لە ئەمریکا دەکات بگەنە ڕێکەوتنێکی گونجاو و هۆشداری دەسەڵاتدارانی ئەمریکایاندا کە ڕژێمی کیم جۆنگ ئون خەریکە ئارامی نامێنێت

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure