پارتی: دواى جه‌ژن نێچیرڤان بارزانی سوێندى یاسایی ده‌خوات و سه‌رۆكى حكومه‌ت راده‌سپێرێت

هەواڵ / کوردستان :: 05/06/2019‌ :: 731‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو


دوای ئەوەی بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم هەڵبژێردرا، بڕیارە ڕۆژی ۱۰ی ئەم مانگە سوێندی یاسایی بخوات و دواتر هەنگاوەکانی دیکەی پێکهێنانی حکومەت دەستپێبکات.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: دوای جەژن لە ڕۆژی ۱۰/٦/۲۰۱۹ نێچیرڤان بارزانی سوێندی یاسایی دەخوات.

لەبارەی پێکهێنانی حکومەت، خۆشناو ڕایگەیاند "دوای سوێند خواردنی سەرۆکی هەرێم هەنگاوی پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکەین و مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکومەت ڕادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت".

لەبارەی ناکۆکییەکانیان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند "هیچ بەربەستێک پێکهێنانی حکومەت ڕاناگرێت، پەنا بەخوا بەزووترین کات کابینەی نوێی حکومەت دەستبەکار دەبێت".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure