پێشمەرگە دەچێتەوە شوێنەکانی بەر لە ریفراندۆم

هەواڵ / کوردستان :: 05/06/2019‌ :: 15049‌ جار بینراوە

دوارۆژ، کۆچەر عەلی 


سەرچاوەیەکی سەربازی رایدەگەیەنێت "لەدوای پشووەکانی جەژن هێزەکانی پێشمەرگە بە درێژایی 10 کیلۆمەتر دەچنەوە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ چوار شەممە (٥ی حوزەیرانی ۲۰۱۹) بە دواڕۆژی راگەیاند "بەپێی گفتوگۆکانی پێشووی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراقی باس لە گەڕانەوەی پێشمەرگە کراوە بۆ ئەو شوێنانەی ک پێشتر لێوەی جێگیرکرابوون".

وتیشی: "دوای ئەوەی چەند کێشەیەک لە ناوچە کوردنشینەکان روویدا کە بووەهۆی سووتانی دەغڵ و دانی جوتیارانی کورد و ئەو جموجۆڵانەی چەکدارانی داعش کە بەهۆی بۆشایی ئەمنییەوە لە ناوچە کوردستانییەکان ئەنجامی دەدەن، بڕیار وایە دوای جەژن پێشمەرگە بچێتەوە بەشێک لە شوێنەکانی پێشووی خۆی".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد: چەند رۆژێکیشە هێزەکانی حەشدی شەعبی له هەندێ شوێنی سنووری کەرکوک و سەرگەڕان کشاونەتەوە و هێزە ئەمنییە کوردییەکان جێگەیان گرتوونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو ڕێککەوتنە بە نهێنی دەچێتە بواری جێبەجێکردن و لایەنە عەرەبییەکان نایانەوێت بەشێوەیەکی رەسمی ئاشکرای بکەن.

پێداچوونەوە و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure