بەهۆی بۆردومانی توركیاوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون

هەواڵ / کوردستان :: 05/06/2019‌ :: 269‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 


ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2019 بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی سوپای توركیاوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون و برینی یەكێكیان سەختە.  

كاروان فەیسەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سیدەكان بەدواڕۆژی راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە سێ هاوڵاتی كە پیشەیان پێشمەرگەیە، بە برینداری گەیەنرانە نەخۆشخانە و دوای چارەسەری سەرەتایی رەوانەی سۆران كران". 

ئاماژەی بەوەشدا، كە یەكێك لە پێشمەرگەكان قاچێكی لەدەستداوە و قاچەكەی تریشی بەسەختی بریندارە و رەوانەی هەولێر كراوە. 

وتیشی: "بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیاوە ئاگر لە گوندی مێرگەڕەش كەوتۆتەوە و ئەوانیش ویستویانە بیكوژێننەوە، لەوكاتەدا فڕۆكەی توركی جارێكی دیكە ناوچەكەی بۆردومان كردۆتەوە و ئەو هاوڵاتییانە بەركەوتوون". 

ئەو سێ هاوڵاتییەی كە بریندار بوون، دوانیان بران و ئەوەی تریش ئامۆزایانە و هەر سێكیان پێشمەرگەن لە یەكەی هەشتا. 

پێداچوونەوە و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure