به‌شێكی كورد ئه‌مڕۆ جه‌ژن پیرۆز ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 05/06/2019‌ :: 235‌ جار بینراوە
فۆتۆ- ئەرشیف

دواڕۆژ، دهۆك


كوردانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای كوردستان (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5-ی حوزه‌یران) جه‌ژنی ره‌مه‌زان پیرۆز ده‌كه‌ن.

كوردانی باكور و باشوری كوردستان، دوێنێیان وه‌ك یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ پیرۆز كرد كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ پیرۆزكردنی جه‌ژن له‌ و‌ڵاتانی سعودیە و توركیا و عێراق.

له‌ وڵاتانی سوریا و كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌یان، وه‌ك یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌ستنیشانكردبوو، بۆیه‌ كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان ئه‌مڕۆ جه‌ژنیان پیرۆزكرد و كوردانی رۆژئاواش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق جه‌ژنی خۆیان پیرۆزكرد.

له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌شێك له‌ كورده‌كان جه‌ژنی ره‌مه‌زانیان وه‌ك هه‌رێمی كوردستان كردەوە و نه‌یانویست له‌گه‌ل دیمه‌شق جه‌ژن پیرۆزكه‌ن.

جیهاد ده‌روێش، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ئیسلامی دیموكرات له‌ رۆژئاوای كوردستان بۆ دواڕۆژ وتی: "هیچ كه‌سێك له‌ سوریا و رۆژئاوای كوردستان، ئێواره‌ی دووشه‌مه‌ واته‌ 2ی ئه‌م مانگه‌، مانگی نه‌بینیوه‌، بۆیه‌ ئه‌سته‌مه‌ له‌ وه‌ها حاڵه‌تێكدا رۆژی دواتر رۆژو بشكێنین و بیكه‌ینه‌ جه‌ژن".

ناوبراو رتیكرده‌وه‌ كه‌ پرسی سیاسی و مه‌زهه‌بی په‌یوه‌ندی به‌ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن له‌ رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ هه‌بێت.

پێداچوونەوە و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure