جیهان به‌ كورتی: كچێكی 21 ساڵ وەك یەكەم كەس هەموو وڵاتانی جیهان دەگەڕێت

هەواڵ / جیهان :: 05/06/2019‌ :: 763‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

بزنس ئینسایده‌ر – كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاری به‌هۆی ئه‌وه‌ی زبڵ و پاشماوه‌كانی فڕێداوه‌ته‌وه‌ ناو زه‌ریاكانه‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی دروست فڕێی نه‌دا به‌ بڕی 20 ملیۆن دۆلار سزای ده‌درێت.

 

سپۆتنیك – تیم كوك بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ كۆمپانیای ئه‌پڵ نه‌بۆته‌ قوربانی جه‌نگی بازرگانی نێوان ئه‌مریكا و چین.

 

 

ئینتێلیجینت لیڤین -  پاسكیلی هانس ده‌توانێت ته‌نها به‌ یه‌ك كاتژمێر مه‌شقكردن له‌سه‌ری بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر كاره‌با دابین بكات. 

 

 

 

بی بی سی نیوز –  له‌ پاش هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتكردنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی لایه‌نگری دیموكراتین،  له‌ شاری خه‌رتومی پایته‌ختی سودان 60 كه‌س ده‌بنه‌ قوربانی.

 

ئینتێلیجینت لیڤین - كۆستاریكا ته‌نها له‌ماوه‌ی 30 ساڵدا توانی ناوچه‌ دارستانه‌كانی بكات به‌ دوو ئه‌وه‌نده‌.

 

سپۆتنیك - كچێكی ئه‌مریكی کە تەمەنی21 ساڵ ده‌بێته‌ گه‌نجترین كه‌س كه‌ سه‌ردانی هه‌موو وڵاتانی جیهانی كردبێت

 

ئه‌لعه‌ره‌ب – دۆناڵد تره‌مپ له‌ماوه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تیریزا مه‌ی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا له‌ له‌نده‌ن وتی:"پێم وایه‌ له‌گه‌ڵ بریتانیا ده‌گه‌ینه‌ ڕێكکه‌وتنێكی بازرگانی گرنگ و ده‌مانه‌وێت به‌دی بهێنین و بێگومان له‌ كۆتاییشدا دێته‌ دی.

 

نیوز ویك - لێپرسراوانی ڕووسیا جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ ڤەنزویلا ماونه‌ته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ دۆناڵد تره‌مپ پێشتر له‌ تویته‌ر ڕاگه‌یاندبوو ڕووسیا له‌لەو وڵاتە كشاوه‌ته‌وه‌.

 

ماشه‌بڵ – ژنێكی لایه‌نگری دۆناڵد ترامپ به‌ ته‌قاندنی باڵۆنێك پشتگیری خۆی بۆ ده‌رده‌بڕێت.

پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure