ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازيی سودان داواى هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 04/06/2019‌ :: 157‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازيی كاتیی سودان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دانوستانی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی راگرت و داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كات له‌ ماوه‌ى نۆ مانگدا.

ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازيی كاتیی سودان داواش ده‌كات ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی و جێبه‌جێكردنی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و نێوده‌وڵه‌تیدا بدرێت.

دواى ئه‌و په‌یامه‌، عه‌بدولفه‌تاح بورهان سه‌رۆكی سودان وتی: "حكومه‌تێك داده‌مه‌زرێنن بۆ ماوه‌ى نۆ مانگ، تاوه‌كوو له‌ ماوه‌ی نۆ مانگدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت و ژینگه‌و دۆخی ناوخۆیی ئارام ده‌بێته‌وه‌".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure