هواوی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / زانست :: 04/06/2019‌ :: 1940‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

كۆمپانیای هواوی چینی ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای جه‌نگی بازرگانی نێوان چین و ئه‌مریكا، به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی زیره‌ك كه‌می كردبێت.


رۆژنامه‌ی "ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست" بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ كۆمپانیای (فۆكسكۆن)ی تایوانی تایبه‌ت به‌ ئه‌لیكترۆنیان بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندین مۆبایلی زیره‌ك له‌وانه‌ ئه‌پڵ، زۆربه‌ی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ مۆبایلی هواوی راگرتووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: كه‌ چه‌ند كه‌سێك بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن وتوویانه‌ كۆمپانیای (شینزین) به‌هه‌مانشێوه‌ كڕینی مۆبایلی هواوی نوێی كه‌مكردووه‌ته‌وه‌.

هاوكات به‌رپرسێكی كۆمپانیای هواویش به‌ رۆژنامه‌ی "فۆربس"ی راگه‌یاندووه‌: ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڵكو ئاستی به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی هواوی وه‌كوو پێوو ئاساییه‌.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆمپانیای هواوی چینی خستووه‌ته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌و له‌ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردووه‌ مامه‌ڵه‌ به‌ كۆمپیوته‌رو پرۆگرام و به‌شه‌كانی دیكه‌ی هواوییه‌وه‌ بكه‌ن، ته‌نیا ده‌بێت به‌ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی ئه‌مریكی ئه‌و كاره‌ بكه‌ن.

له‌به‌رامبه‌ردا چین به‌ به‌های 60 ملیار دۆلار گومرگی خستووه‌ته‌ سه‌ر هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌ ئه‌مریكییه‌كان.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure