وه‌ڵامى سه‌رۆك وه‌زیرانى پاكستان بۆ سعودیه‌ چى بوو؟

هەواڵ / جیهان :: 03/06/2019‌ :: 337‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

عومران خان سه‌رۆك وه‌زیرى پاكستان له‌ دوایین دیدارى خۆیدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمانى جێنشینى سعودیه‌ له‌ په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى مه‌ككه‌دا پێى راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئیسلامئاباد هاوڕاى سعودیه‌ نابێت دژى ئێران.


عومران خان له‌و دیداره‌دا به‌ جێنشینى سعودیه‌ى وتووه‌ كه‌ پاكستان هه‌م شیعه‌ى تێدایه‌ و هه‌م سوننه‌ بۆیه‌ ناتوانێت پشتیوانى له‌ عه‌ره‌بستان بكات دژى ئێران.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا عومران خان پێشنیارى كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر تاران و ریاز پێیان خۆش بێت، ئه‌و ئاماده‌یه‌ رۆڵى ناوبژیوان ببینێت.

پێشتریش عومران خان له‌ هه‌ڵوێستێكى چاوه‌ڕواننه‌كراودا كتوپڕ شا سه‌لمانى پادشاى سعودیه‌ له‌ دیدارێكدا جێده‌هێڵێت و ده‌وڵه‌تى سعودیه‌ بێزارى و ناڕه‌زایى توندى له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى عومران خان ده‌ربڕیوه‌.

پ: ن.ر

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure