گرێبەستى سەدە بۆ ساڵى 2020 دوادەخرێت

هەواڵ / جیهان :: 03/06/2019‌ :: 225‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکرد: واچاوەڕوان دەکرێت ئیدارەى دۆناڵد ترامپ سیاسەتەکانى بگۆڕێت و ئەو گرێبەستەى ناوى لێناوە (گریبەستى سەدە) دواى بخات بۆ ساڵى 2020، بەڵام ئەو بەشە ئابوورییەى کە لە بەحرێن بەڕێوەدەچێت هەر وەک خۆى بمێنێتەوە و لە کۆتایی مانگى حوزەیراندا جێبەجێ بکرێت.


بەپێی هەواڵێکی (سروغێم)ى ئیسرائیلی، بەشە سیاسییەکەى گرێبەستەکە دوادەخرێت بۆ ساڵى 2020 بڕیارەکەش لە کۆشکى سپى تاوتوێنەکراوە، بەڵکو ئەو بڕیارە لە لایەن جارید کوشنەر زاوا و گەورە راوێژکارى دۆناڵد ترامپ و جایسۆن گریبلات نێردەى ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتى ناوڕاست دەرچووە.

ئەوەشى خستۆتەڕوو: یەکێک لە هۆکارەکانى دواخستنى ئەو گریبەستە دەگەڕێتەوە بۆ فەڵەستینییەکان لە راموڵا کە ئەو پلانەیان رەتکردۆتەوە پێش ئەوەى ئەمریکا ناوەڕۆکەکەى بڵاوبکاتەوە.

هۆکارى دووەمیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى دۆناڵد ترامپ دەیەوێت ساڵى داهاتوو 2020 وەک سەرۆکى ئەمریکا دووبارە خۆى کاندید بکاتەوە بۆ ئەو پۆستە.

گرێبەستی سەدە، پلانێکی ئیدارەی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین-دا.

و: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure