به‌رپرسێکى پێشووى ژاپۆن کوڕەکەى خۆى كوشت

هەواڵ / کوردستانی :: 03/06/2019‌ :: 19087‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رۆژى شەممەى رابوردوو کارمەندێکى وەزارەتى کشوکاڵى ژاپۆن کە تەمەنى 76 ساڵە، کوڕە تەمەن 44 ساڵه‌كه‌ی خۆی كوشتووه‌، بە بیانووى ئەوەى کەسێکى توندوتیژ بووە و ئەگەرى ئەوەى هەبووە کە زیان بە خەڵک و دەوروبەرى خۆى بگەێنێت.


لەوبارەیەوە ئاژانسى هەواڵى کیۆدۆى ژاپۆنى ئاشکرایکرد: ئەو پیاوە خەڵکى شارى تۆکیۆیە و ناوى (هیدیاکى کۆمازاوا)یەو بە چەقۆ کوڕەکەى خۆى کوشتووە و لە ئێستادا دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

ئەوەشى خستووه‌تەڕوو: ئەو پیاوە پێشتر لە ساڵى 2005 بۆ 2008 باڵیۆزى ژاپۆن بووە لە وڵاتى چیک و بەهۆى ئەوەى کوڕەکەى تووشى نەخۆشییەک بووە و هیواى بە ژیان نەمابوو، زۆر توندوتیژ بووە بەرامبەر دایک و باوکى و کەسە نزیکەکانى، باوکیشى کوشتوویەتى، بۆ ئەوەى زیان بەکەس نەگەێنێت.

و: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure