بانكى ناوه‌ندى زیاتر له‌ 132 ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشێت

هەواڵ / ئابوری :: 03/06/2019‌ :: 158‌ جار بینراوە
مه‌زادى كڕین و فرۆشتنى دۆلار له‌ سلێمانى فۆتۆ: حه‌مه‌سور

دواڕۆژ

بانكى ناوه‌ندى عێراق ئه‌مڕۆ فرۆشتنى زیاتر له‌ 132 ملیۆن دۆلارى به‌ به‌شدارى 29 بانك راگه‌یاند.


بانكه‌كه‌ (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ى حوزه‌یرانى 2019) رایگه‌یاند: فرۆشتنه‌كه‌ له‌میانه‌ى زیادكردنێكى كڕین و فرۆشتنى دراوه‌ بیانیه‌كاندا بووه‌ و تیایدا 132 ملیۆن و 940 هه‌زار و 981 دۆلار به‌ نرخى بنه‌ڕه‌تى 1190 دینار بۆ هه‌ر دۆلاێك فرۆشراوه‌.

له‌ زیادكردنه‌كه‌دا هیچ كام له‌و 29 بانكه‌ به‌شداربوون له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى ئاڵوگۆڕى دراو هیچ خستنه‌ڕوویه‌كیان بۆ فرۆشى دۆلار پێشكه‌ش نه‌كردووه‌.

رۆژانه‌ جگه‌له‌ رۆژانى پشووى فه‌رمى بانكى ناوه‌ندى دانیشتنى كڕین و فرۆشى دراوى بیانى ئه‌نجامده‌دات.

ئا: شیروان شه‌ریف

 بڵاوكردنه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure