دوو چه‌كدار هەڕەشەی سووتاندنی دەغڵ و دانیان له‌جوتیاران کردووە

هەواڵ / کوردستان :: 03/06/2019‌ :: 447‌ جار بینراوە

تاگ :: گەرمیان

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن
 
له‌ ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ى سه‌ر به‌ قه‌زاى خانه‌قین دوو چه‌كدارى داعش ده‌ستگیركران كە به‌وته‌ى پۆلیس ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى سوتاندنى دەغڵ و دان پاره‌یان له‌ جوتیاران وه‌رگرتووه‌. 


غالب عه‌تیه‌ وته‌بێژى پۆلیسى دیاله‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه‌ به‌پێى زانیارى هه‌واڵگرى له‌ سنوورى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ى سه‌ر به‌ قه‌زاى خانه‌قین دوو چه‌كدارى داعشیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ پاره‌یان بۆ رێكخراوى داعش كۆكردووه‌ته‌وه‌.

وتیشى: "ئه‌و دوو چه‌كداره‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ جوتیاران كردووه‌، ئه‌گه‌ر پاره‌یان پێنه‌ده‌ن ئاگر له‌ گه‌نم و جۆكانیان به‌رده‌ده‌ن و به‌مهۆیه‌وه‌ جوتیاران ناچار بوون پاره‌یان پێبده‌ن". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئه‌و دوو چه‌كداره‌ ڕۆڵێكى كاریگه‌ریان بۆ رێكخراوى تیرۆریستى داعش هه‌بووه‌ له‌ سنووره‌كه‌، به‌ تایبه‌تى له‌ ڕووى مادییه‌وه‌. 

له‌ چه‌ند ڕۆژى رابوردوودا له‌ سنوورى خانه‌قین و ناحیه‌كانى به‌ سه‌دان دۆنم له‌ به‌رهه‌مى جوتیاران سوتێنراون. 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure