كاتی سەردانیکردنی بەندکراوان دیاریکرا

هەواڵ / کوردستانی :: 03/06/2019‌ :: 430‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، زریان محەمەد

وتەبێژی گرتوخانەی گەورانی سلێمانی ڕایگەیاند: شێوازى سەردانیکردنى سزادراوەکان لەلایەن کەسوکاریانەوە بۆ ڕۆژانى جەژن دوو رۆژ ده‌بێت.


فەرھاد قادر، وتەبێژی گرتوخانەی گەورانی سلێمانی له‌ لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ وتی: "لە یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزاندا بە هیچ شێوەیەک سەردانیکردن نییە و لە دووەم ڕۆژى جەژندا ڕێگە بە ژنان دەدرێت سەردانى سزادراوان بکەن و سێیەم ڕۆژى جەژنیش ڕێگە بە سەردانیکردنى پیاوان دەدرێت".

وتەبێژی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازى گەوران باسی لەوەشکردووە: سەردانیکردن تەنیا بۆ کەسوکارى پلە (١ و٢)ى سزادراوانە و پێویستە هاووڵاتى لەکاتى سەردانیکردندا پێناسی بارى شارستانى لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

له‌هه‌موو بۆنه‌كاندا چاكسازییه‌كان خشته‌یه‌ك بۆ سه‌ردانیكردنی به‌ندكراوان له‌ لایه‌ن كه‌سوكاری نزیكیانه‌وه‌ داده‌نرێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

 بڵاوكردنه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure