هه‌فته‌یه‌كه‌ ته‌رمى مێردمنداڵێك له‌ نێو رووبارى سیروانه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 03/06/2019‌ :: 345‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ سنوورى خانه‌قین مێردمنداڵێك له‌ نێو رووبارى سیروان له‌كاتى مه‌له‌كردن خنكاوه‌ و تائێستا ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌. 


نیعمه‌ت عه‌لى، وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ى حوزه‌یرانى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ماوه‌ى زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ رووبارى سیروان له‌ ناحیه‌ى جه‌له‌ولا مێردمنداڵێكى ته‌مه‌ن 17 ساڵان به‌هۆى مه‌له‌كردنه‌وه‌ خنكاوه‌ و تاوه‌كو ئێستا ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزاوه‌ته‌وه‌. 

وتیشى: "تیمى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان وه‌كو هاوكارى سه‌ردانى جه‌له‌ولایان كرد و دواى گه‌ڕانێكى زۆر به‌جۆرێك هه‌تا نزیك ناحیه‌ى سه‌عدیه‌ش تیمه‌كانیان رۆیشتوون، به‌ڵام نه‌توانرا بدۆزرێته‌وه‌". 

ئه‌و مێردمنداڵه‌ ناوى "عه‌لى جه‌مال"ه‌ و ته‌مه‌نى 17 ساڵه‌، به‌ڕه‌گه‌ز كورده‌ و دانیشتووى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا-یه‌. 

رۆكان مه‌هدى، مامى مێردمنداڵه‌ خنكاوه‌كه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: سه‌ره‌ڕاى گه‌ڕان و هه‌وڵه‌كانیان نه‌یانتوانیوه‌ ته‌رمى برازاكه‌ى له‌ نێو رووباره‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داواى له‌ لایه‌نه‌كان و به‌رپرسانی رێكخراوه‌كان كرد بچن به‌ هانایانه‌وه‌ به‌ڵكو بتوانن ته‌رمه‌کە ده‌ربهێننه‌وه‌. 

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure