یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان لەوڵاتێک دیاریكرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 24140‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

(ئەمڕۆ 3ی حوزەیرانی 2019) ئاژانسی بۆرنای ئێرانی  لەزاری عەلیڕەزا موەحید نەژاد، ئەندامی دامەزراوەی بینینی مانگ لە نوسینگەی  ئایەتوڵا خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگەیاند "سبەی سێشەممە 4ی حوزەیران تەواوكەری مانگی رەمەزانە و رۆژی چوارشەممە 5ی حوزەیران یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە".

 

 مموەحید نەژاد وتیشی: "بینینی مانگ لەمساڵدا سەخت و ئەستەمە و بڕیارە ئێوارەی رۆژی سێشەممە، بۆ بینینی مانگ 100 گروپ لە ناوچە جیاوازەكانی ئێراندا، جێگیر ببن".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەڕێوەبەری ناوەندی گەردونی نێودەوڵەتی رایگەیاند: "بینینی مانگ ئەمشەو ئەستەمە لەهەریەکە لە کیشوەرەکانی ئوسترالیا، ئاسیا، ئەفریقا و ئەوروپا، بەو هۆیەشەوە لەڕووی گەردوونییەوە رۆژی چوارشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان".

 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure