جیهان بەکورتی: ئەمریکا دەیەوێت تاساڵی 2023 ماددەی 140ی عێراقی جێبەجێ بکرێت

هەواڵ / جیهان :: 03/06/2019‌ :: 1873‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

رەئی ئەلیەوم- سیسی: میسڕ لەسەر هیچ شتێک ڕازی نابیت کە فەڵەستینیەکان نەیانەوێت

رۆژی یەکشەممە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر رایگەیاند: وڵاتەکەی لەسەر هیچ شتێک ڕازی نابێت فەڵەستین پەسەندی نەکات، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ پلانەکەی ئەمریکا بۆ سەپاندنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە تاوەکو ئێستا وردەکارییەکانی ئاشکرا نەکراوە.


رەئی ئەلیەوم- بۆ ڕازیبوون لەسەر دانوستانکردن ئێران مەرجی "گۆڕینی هەوڵسوکەوت"بۆ ئەمریکا دادەنێت

ڕۆژی یەکشەممە عەباس موسوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: "داوادەکەین ئەمریکا بەتەواوەتی هەڵسوکەوتی بگۆڕێت و سوکایەتی بە ئێران نەکات ئەمە تاکە مەرجمانە پێش ئەنجامدانی هەر دانوستانێک"، لە بەرامبەردا مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی دانوستان بەبێ مەرجی پێشینە.


رەئی ئەلیەوم- راپۆرتە ئیسڕائیلییەکان: ترامپ بڕیاریداوە بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیل "گێبەستی سەدە" دوابخات

بەپێی ماڵپەری (سرۆگیم)ی عبری، بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیل لە ڕۆژی 17ی مانگی ئەیلول ئیدارەی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا بەشی دووەمی پلانی سەپاندنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە "گرێبەستی سەدە ناسراوە" تاوەکو ساڵی داهاتوو واتا 2020 دوادەخات، هەروەها هەمان ماڵپەڕ ئاشکرایکرد دووەم کۆبوونەوە کە وابڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە لە بەحرەین ئەنجامبدرێت بەبێ کێشە بەڕێوەدەچێت.


ئەلعەرەبی- پاش تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر پڕۆسەی "میخلەب" عێراق بیدەنگە لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر پارتی کرێکارانی کوردستان

ماوەی هەفتەیەکە تورکیا بەردەوامە لە پرۆسە سەربازییەکانی لە ناوچە سنورییەکان و خاکی هەریمی کوردستان و چەکدارەکانی پارتی کریکارانی کوردستانی کردووەتە ئامانج، لەبەرامبەریشدا بەغدا هیچ هەڵوێستێکی رەسمی نیە و خەڵکی وەک رازیبوونی بەغدا لێکی دەدەنەوە، هەروەها بەرپرسێکی عیراقی ئاشکرایکرد: "بەغدا پێشوەخت ئاگادارکراوەتەوە لەم پڕۆسە سەربازییانە".


ڕەوابت سەنتەر- لە ڕووداویکی دەگمەندا پێنتاگۆن ڕازی نیە ڕێنماییەکانی ئیدارەی ترامپ جێبەجێ بکات و بەشێوەیەکی رەسمی ناڕەزایی دەردەبڕێت

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دڵنیایکردەوە لە دواین سەردانی دۆناڵد ترامپ بۆ ژاپۆن کۆشکی سپی هەوڵیداوە کەشتییەکی جەنگی بەناوی سیناتۆری کۆچکردوو جۆن ماکین بشارێتەوە، هەربۆیە ناڕەزایی خۆیان بۆ کۆشکی سپی دەبڕی لەبەر ئەوەی هەوڵی بە سیاسەتکردنی ئاهەنگێکی سەربازییان داوە.


سپۆتنیک- پۆمپیۆ دان بەوەدا دەنێت کە رەنگە "گریبەستی سەدە"ی دۆناڵد ترامپ شکست بهێنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ لێکدانەوەی بۆ (گرێبەستی سەدەی)ی تایبەت بە ئیدارەی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا کرد و دەڵێت "جێ بەجێ ناکرێت" و "ڕەنگە سەرنجی کەس ڕانەکێشێت"، هەروەها لەوە دەترسێت ڕەتبکرێتەوە چونکە دەڵێت: "پرسیارە گەورەکە ئەوەیە ئایا هەموومان دەتوانین کات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بنیادنان و جێبەجێکردنی پلانەکە تەرخان بکەین؟"


سپۆتنیک- ژەنەراڵێکی ئێرانی: موشەکە سەربازییەکانمان جێی گفتوگۆ نیە

ئەدمیڕاڵ سیاری ژەنەراڵێکی ئێرانییە و قسەکانی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی دووپاتکردەوە و وتی: "توانا بەرگری و هێزە موشەکییەکانی ئێران جێی گفتوگۆ نیە".


رەئی ئەلیەوم-هێزی بەرگری سوریا ڕووبەڕووی هێرشێکی ئیسڕائیلی سەر فرۆکەخانەی تەیفور بووەوە و بەهۆیەوە سەربازێک گیانی لەدەستدا و کۆگایەکی چەک زیانی پێگەیشت.

ڕۆژی دووشەممە دیمەشق ئاشکرایکرد: رووبەڕووی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی (تەیفور) بوونەتەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان سەربازێک گیانی لەدەستداوە و چەندین بریندار هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا زیانی ماددی گەیشتووە بە کۆگایەکی چەک.


شەفەق نیوز-ئەمریکا دەیەوێت تاوەکو ساڵی 2023 ماددەی 140ی عێراقی جێبەجێ بکرێت

بەپێی وتەی پەرلەمانتارێک بەناوی عالیە نسەیف وتی: "رێنماییەکانی ڕاسپاردەی 2470ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕێنمایی ئاسان و سادەیە و چەند ئەجێندایەکی گەورەتری لە پشتەوەیە و دەیەوێت لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا جێبەجێی بکات، وتیشی: "ئەم ڕینماییانە تەنیا پێشینەیەکە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێرییەک لە کەرکوک بە مەبەستی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستور و ئەمریکا دەیەوێت پێش ساڵی 2023 ئەم مەسەلەیە یەکلایی بکاتەوە".

 


ئاژانسی بۆرنا-ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ نه‌جه‌فی شاره‌وانی پێشووی تاران له‌ژێر كاریگه‌ری دەرمان هاوسه‌ركه‌ی كوشتبێت
زانیاریەکانی فایلی پزیشكی محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی شاره‌وانی پێشووی تاران له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدایە و ده‌ریده‌خات شاره‌وانی پێشووی تاران به‌ هۆی به‌كارهێنانی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ده‌روونی یان كێشه‌ و فشاری ده‌ره‌كی میترای ئۆستادی هاوسه‌ری كوشتووه‌.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure