تەقینەوەیەك لەشاری ئەعزاز 34 كەسی كردە قوربانی

هەواڵ / جیهان :: 03/06/2019‌ :: 300‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


لەتەقینەوەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراودا لەشاری ئەعزازی باكوری خۆرئاوای سوریا لەنزیك سنوری توركیا 14 كەس كوژران، وەك سەرچاوەیەكی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ باسیكردووە.

رامی عەبولرەحمان، سەرۆكی روانگەكە ئاشكرایكردوە: زیاتر لە 20 كەسی دیكەش لەو تەقینەوەیەدا بریندار بوون كە هێرشەكە ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی توركیای كردۆتە ئامانج و كەوتۆتە ریفی حەڵەبی باكورەوە.

وتیشی: "تەقینەوەكە كاتێك بووە، نوێژخوێنان لە نوێژی تەراویح لە مزگەوتی مەیتەم هاتوونەتەدەر لەناوچەی سوق حەدادین و لەو 14 كەسەی كوژراون 4یان منداڵن".

تائێستا كەس ئەنجامدانی ئەو كردەیەی نەخستۆتە ئەستۆی خۆی وەك سەرۆكی روانگەكە ئاماژەی پێداوە، تەقینەوەكەش هاوکات بووە لەگەڵ یەكێكی دیكەدا كە لە شاری رەققە روویدا و 10 كوژراو و 20 برینداری بەدوای خۆیدا هێنا.

ئا: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure