خۆپیشاندانەكانی سودان گرژیی تێكەوت و قوربانی هەیە

هەواڵ / جیهان :: 03/06/2019‌ :: 159‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ئۆپۆزسیۆنی سوودانی (ئەمڕۆ دووشەممە 3ی حوزەیرانی 2019( رایگەیاند: "هێزە ئەمنییەكان لەشاری خەرتومی پایتەخت بەزەبری هێز مانگرتنی بەردەم بارەگای فەرماندەیی سوپای بڵاوەپێكردوە و بەهۆیەوە سێ كەس كوژران و 60ی دیکەش بریندار بوون".

 

ئۆپۆزسیۆنی سودان پێشتر رایگەیاندبوو: كە دەمێكە سوپای ئەنجومەنی سەربازی خەریكی هێز كۆكردنەوەیە بۆ لێدانی خۆپیشاندەران و بڵاوەپێكردنیان.

 

سەرچاوە تەندروستییەكانی سودان ئەوەیان ئاشكرا كردوە: کە لەو خۆپیشاندانانەی ئەمڕۆدا زیاتر لە 3 كەس كوژراون و 60 كەسی دیكەش بیندار بوون بە تەقەی هێزە سەربازییەكانی ئەنجومەنی سەربازیی.

 

ئا: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure