ئێران وه‌ڵامى ئه‌مریكاى دایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 02/06/2019‌ :: 216‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

(ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2ى حوزه‌یرانی 2019)، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران وه‌ڵامى ئه‌مریكاى دایه‌وه‌ كه‌ رایگه‌یاندبوو: ئاماده‌ن به‌بێ مه‌رج گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن، وتیشى: "به‌ گرنگییه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ هه‌ڵوێسته‌كانى ئه‌مریكا".


پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكات به‌بێ مه‌رجى پێشوه‌خت، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت بزانن كه‌ ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى ئاسایی مامه‌ڵه‌ ده‌كات یان نا.

له‌ به‌رامبه‌ردا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر عه‌باسى موسه‌وى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى له‌باره‌ى قسه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاشكرا كرد و وتى: "هه‌ر گۆڕانكارییه‌كى گشتى له‌ ڕه‌وشتى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى كه‌ به‌رامبه‌ر قه‌یرانه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى ئێران هه‌یه‌تى، له‌ دانوستانه‌كاندا رەنگیدایەوە ئەوا به‌ گرنگییه‌وه‌ لێى ده‌ڕوانرێت".

وتیشى: "به‌رده‌وامى مایك پۆمپیۆ، له‌سه‌ر فشار خستنه‌ سه‌ر ئێران نیشانه‌ى به‌رده‌وامى ئه‌و ڕه‌فتاره‌ هه‌ڵه‌یه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ راستبكرێته‌وه‌".

ئه‌و لێدوانه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ شه‌ممه‌ى رابوردوو حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكى ئێران راگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات، به‌ڵام ئه‌و گفتوگۆیه‌ له‌ژێر گوشاردا ناکات.

و: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure