یه‌كێتی سێ بژارده‌ ده‌خاته‌ڕوو

هەواڵ / کوردستان :: 02/06/2019‌ :: 19047‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

له‌ دواى به‌شدارینه‌كردنى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان له‌ ده‌نگدان به‌ سه‌رۆكى هه‌رێم و ئاڵۆزبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتی، مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى تاووتوێی سێ بژارده‌ ده‌كات.


ڕۆژى 28ى ئایارى مانگى ڕابوردوو، له‌ نێو په‌رله‌مانى كوردستان به‌بێ به‌شداریكردنى فراكسیۆنى یه‌كێتیى، نێچیرڤان بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌ڵبژێردراو به‌پێى كارنامه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش وابڕیاره‌ له‌ 10 حوزه‌یران مه‌راسیمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌ وابڕیاره‌ له‌ماوه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌و  سبَه‌ى دووشه‌ممه‌، مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان كۆببێته‌وه‌و تاووتوێى بژارده‌كانى به‌رده‌م ئه‌و حیزبه‌ بكات، له‌باره‌ى قۆناغه‌كانى داهاتووى مامه‌ڵه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردستان و پرسى به‌شداریكردن له‌ حكومه‌ت.

دواڕۆژ زانیویه‌تى ئه‌گه‌ر لەگەڵ پارتی نەگەیشتنە رێكکەوتن و یەکێتیش سوور بوو لەسەر دانانی پارێزگار ھاوتەریب لە گەڵ پێکھێنانی حکومەت، ئەوکات یه‌كێتیى کاندید بۆ پۆستەکانی کابینە پێشکەش ناكات و بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانیش ناكات.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان مه‌كته‌بى سیاسى تاووتوێى سێ بژارده‌ ده‌كات به‌ر له‌ مه‌راسیمى سوێندوخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێم، یه‌كه‌م بژارده‌ ئه‌وه‌یه‌ پۆستەکان بە بەتاڵی بەجێبھێلدرێت تا ئەوکاتەی کێشەیی پارێزگاری کەرکوک چارەسەر دەکرێت، دووه‌م بژارده‌ش ئه‌وه‌یه‌ یەکێتی ببێت بە ئۆپۆزسیۆن، بژارده‌ى سێیه‌م كه‌ تاراده‌یه‌ك قورسه‌ یەکێتی کار بۆ دوو ئیدارەییەکی ئاشتیانە بکات، دوایی ڕاوێژی ناوخۆیی و ھەرێمی و نێودەوڵەتی.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure