كۆبوونەوەیەكی زۆر نهێنی ئەنجامدەدرێت

هەواڵ / جیهان :: 02/06/2019‌ :: 726‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە 2ی حوزەیرانی 2019 مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بگاتە بێرن-ی سویسری بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی ساڵانەی گروپی بیلدبێرگ كە تا ئەوپەڕی رادە نهێنییە و سەدان كەسایەتی و ناوداری ئابووری لە باكور و باشووری ئەمریكا و ئەوروپاوە بۆی دەچن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، كە مایك پۆمپیۆ لەبەشێكی دانیشتنەكانی ئەو لوتكەیە بەشداریی دەكات.

رێكخەرانی ئەو كۆبوونەوەیە باس لەوەدەكەن، ئەمە دانیشتنی ژمارە 130یانە و لە 23 وڵاتەوە خەڵك بۆی دێن، بۆیە بەنهێنی وەسفدەكرێت، چونكە لەبەرنامەی كاری هیچ بەرپرسێكدا جێی ناكرێتەوەو كێشەكانی ئەوروپا و چین و روسیا و كەشوهەوای زەوی تاووتوێدەكات.

دوور لە چاوی میدیاش، گفتوگۆكانی ئەو گروپە بەشێوەیەكی نهێنی بەڕێوەدەچێت و بەشداربووان مافی ئەوەیان هەیە ئەو زانیارییانە تاووتوێ بكەن كە وەریدەگرن و لایانە.

جارید كۆشنێر راوێژكاری سەرۆك ترامپ و هاوسەری كچەكەشی لەو كۆنفرانسەدا بەشدارن و پرسی فەڵەستین و ئیسرائیلیش تاووتوێ دەكرێت، هاوكات هەریەك لە مارك روتی سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا و ئۆروۆلا ڤۆندەر لیین وەزیری بەرگری ئەڵمانیا و برۆنۆ لۆمێر وەزیری ئابووری فرەنسا و یانس ستولتنبێرگ ئەمینداری ناتۆ بەشداری دەكەن.

ئا: ئارام غەفور
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure