پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 02/06/2019‌ :: 460‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتى كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند.


به‌گوێره‌ى پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بوونی ھەندێك پەڵە ھەور و نزمترین پله‌ى گه‌رمى تۆماركراو كه‌ 23 پله‌ى سه‌دی و
به‌رزترین پله‌ى گه‌رمی پێشبینیكراویش 40 پله‌ى سه‌دیه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسى، سبه‌ى دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوەو لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 40 پلە ده‌بێت و نزمترین پلەى گه‌رماش 27 پله‌ ده‌بێت، له‌سلێمانیش بەرزترین پلە 37 پله‌ و نزمترین پله‌ 25 پلە، له‌ دھۆك بەرزترین پلە 39 پله‌ و نزمترین پلە 24 پله‌، له‌ كەركوك بەرزترین پلە 41 پله‌ و نزمترین پلە 29 پلەی سه‌دى دەبێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە