نرخی دراوه‌كان.. دۆلار زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 02/06/2019‌ :: 373‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2ى ئایاری 2019، له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی دراودا له‌ سلێمانى، به‌های دۆلار بەرامبەر دینار به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری بە خۆیەوە بینی.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 200 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌ كاتێكدا دوێنێ شه‌ممه‌ 100 دۆلار به‌ 119 هه‌زار و 900 دینار بووه‌".

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 200 دینارە
100 یۆرۆ به‌ 133 هەزار و 500 دینارە
100 پاوه‌ن بە 152 هەزار و 500 دینارە
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 9 هه‌زار و 250 دینارە
100 لیره‌ به‌ 20 هه‌زار و 500 دینارە

دوێنێ شه‌ممه‌ش نرخەکان به‌مشێوه‌یه‌ بوون:
100 دۆلار به‌ 119 هەزار و 900 دینارە
100 یۆرۆ به‌ 135 هەزار دینارە
100 پاوه‌ن بە 152 هەزار دینارە
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 9 هه‌زار دینارە
100 لیره‌ به‌ 20 هه‌زار و 500 دینار


ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure