جیهان بەکورتی: كەنەدا هەزاران ژنی وڵاتەكەی كۆمەڵكوژ كردووە

هەواڵ / جیهان :: 02/06/2019‌ :: 2003‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


واشنتۆن ئیگزامنەر-بریتانیا بڕیاریدا سەردانەکەی ترەمپ بە سادەیی بەڕێوە بەرێت و مانەوە لە کۆشک و لێدوانی پەرلەمانی تیادا نەبێت

بڕیتانیا و ئەمریکا لە روودانی خۆپیشاندان دژی ترامپ دەترسن، هەر بۆیە بریتانیا بڕیاریدا سەردانەکەی ترامپ بە سادەیی بەڕێوە بەرێت و لە کۆشکی باکینگهام نەمێنێتەوە و تەنانەت نەتوانێت هاوشێوەی باراک ئۆباما لە پەرلەمان لێدوان بدات.


واشنتۆن ئیکزامنەر-دەهۆڵەکانی جەنگ: 64%ی خەڵک پاڵپشتی کاردانەوەی سوپای ئەمریکا دەکەن ئەگەر ئێران هێرش بکات
بەپێی راپرسییەکی نوێ 64%ی ئەمریکییەکان ڕازین بە بژاردەی سەربازی لەلایەن ئەمریکاوە ئەگەر ئێران بە هەر شێوەیەک هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەیان.


ئەی پی نیوز-سوریا دەڵێت "هێرشە ئیسرائیلییەکان 3 سەربازی کوشتووە و 7ی بریندار کردووە"
بەپێی وتەی ئەفسەرێکی سەربازی، هێرشەکانی ڕۆژی یەکشەممەی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی قنێترە لە باشوری سوریا بووەتەهۆی کوشتنی 3 سەرباز و بریندارکردنی 7ی دیکە.


ئەی پی نیوز-بەهۆی ناکۆکییە بازرگانییەکانی نێوانیان، چین ئەمریکا تۆمەتبار دەکات و دەڵێت "داواکارییەکانی ناپەسەندە"
ڕۆژی شەممە وتەبێژی ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی چین ئەمریکای بەوە تاوانبار کرد کە تاوەکو ئێستا سێ جار لە ڕێکەوتنەکەیان پەشیمانبووەتەوە و دەڵێت: "ئەمریکییەکان بە ترساندن و زۆرداری گفتوگۆ لەسەر مەرجەکانیان دەکەن".


سی نێت-فەیسبووک لەو باوەڕەدایە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان "نابیت چاوەڕێی تایبەتمەندی بکەیت".
لەدانیشتنی پێشووی دادگادا پارێزەری فەیسبووک دەربارەی بابەتی ئابڕووچوونەکەی زانکۆی کامبریج وتی: "تایبەتمەندی کەسمان پێشێل نەکردووە، چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا تایبەتمەندی نییە".


گاردیان-سادق خان دەڵێت: دۆنالد ترامپ لە فاشییەکانی سەدەی بیستەم دەچێت
پێش سەردانەکەی رۆژی دووشەممەی ترامپ، سادق خان پارێزگاری لەندەن شێوازی قسەکردنی ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ شوێنکەوتووەکانی دەشوبهێنێت بە "فاشییەکانی سەدەی بیستەم".


گاردیان- نەیمار ئەستێرەی تۆپی پێی بڕازیلی بە دەستدرێژیکردنە سەر ژنێک لە  پاریس تۆمەتبارە
نەیمار جۆنیۆر ئەستیرەی یانەی پاریس سان جێرمان بەتەواوەتی ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە کە لە دۆکیومێنتێکی پۆلیسدا هاتووە و دەڵێت "مانگی پێشوو لە لەندەن دەستدرێژی کردووەتە سەر ژنێک".


ژاپۆن تایمز-مایک پۆمپیۆ لە کۆنفرانسی بیلدربێرگ-ی نهێنی لە سویسرا ئامادە دەبێت
وابڕیارە رۆژی یەکشەممە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەی بلدربێرگ-ی نهێنی لە سویسرا ئامادەبێت و گفتوگۆ لەسەر هەندێ بابەتی وەک چوونە دەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا و داهاتووی سەرمایەداری بکەن.


فرانس 24-شەپۆلە گەرماکەی هیندستان 50 پلەی سیلیزی تێپەڕاند
ڕۆژی شەممە بەهۆی شەپۆلێکی گەرماوە پلەی گەرمی باکوری هیندستان بەتایبەتی لە بیابانی راجستان و شاری چورو گەیشتە 50 پلەی سیلیزی و بووەهۆی کەمبوونەوەی ئاو و نەخۆشکەوتن بەهۆی گەرماوە.


سپوتنیک-وەزیری دەرەوەی چین دەربارەی کێشە بازرگانییەکان دەڵێت: "ئێمە ئامادەین تاوەکو کۆتا بجەنگێین ئەگەر ئەمریکا ئەوەی دەوێت".

ڕۆژی یەکشەممە وی فانگ وەزیری دەرەوەی چین ڕەخنەی لە سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بە تایوان و پرۆسەکانی زەریای چین گرت و ئاماژەی بەوەدا بەرکەوتن یان جەنگ لەنێوان واشنتۆن و بەکین بە کارەسات کۆتایی دێت.

بی بی سی- ترامپ: دەبێت بریتانیا خۆی بۆ ئەوە ئامادە بکات بەبێ رێککەوتن لە یەکێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە
دۆناڵد ترامپ دەڵێت: "دەبێت بریتانیا بەبێ هیچ ڕێککەوتنێک لە یەکێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە ئەگەر نەتوانێت مەرجەکان جێبەجێبکات.


نون-یابان نێوەندگیری نێوان واشنتۆن و تارانە

پاش سەردانەکەی هەفتەی پێشووی ترامپ بۆ تۆکیۆ، ژاپۆن چووە سەر هێڵی نێوەندگیری نێوان ئەمریکا و تاران و بۆ یەکەمجار لە 40 ساڵی رابوردوودا چینزۆ ئابی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن سەردانی ئێران دەکات، ئەمە سەرەڕای ئەوەی لە بواری بازرگانی و وزەدا پەیوەندییەکی زۆر باشیان هەیە.


رەئی لیەوم-ئەمریکا لە پلانیدایە فڕۆکەی جۆری (بی21) بە چەکی ئەتۆمی بەهێز تر بکات.
بەپێی ماڵپەڕی دیفێنس مافین، ئەمریکا لە پلانیدایە فڕۆکەی جۆری (بی21)بە چەکی ئەتۆمی بەهێز بکات تاوەکو لە داهاتوودا ببێتە بەهێزترین هێرشبەری سوپای ئەمریکا.


 بی بی سی-راپۆرتێكی دزه‌پێكراو كۆمه‌ڵكوژی ژنانی ره‌سه‌نی كه‌نه‌دی ئاشكرا ده‌كات 
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی له‌ كه‌نه‌دا ئاشكرایده‌كات، چه‌ندین هه‌زار ژنی ره‌سه‌نی كه‌نه‌دى له‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كدا له‌لایه‌ن حكومه‌تی كه‌نه‌داوه‌ كوژراون و بێ سه‌روشوێن بوون.

 
وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure