نزیكه‌ی 150 ملیۆن دۆلار له‌ كوتانی منداڵاندا به‌هه‌ده‌ردراوه‌

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 257‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكرد: له‌ گرێبه‌سته‌كانی كوتانی منداڵاندا له‌ چوار ساڵی رابوردوو، سه‌رپێچی یاسایی و دارایی كراوه‌و بووه‌ته‌هۆی به‌هه‌ده‌ردانی 147 ملیۆن دۆلار.


حه‌مید ئیبراهیم زوبێدی پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به‌ میدیاكانی راگه‌یاندووه‌: لیژنه‌ راوێژكارییه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ساخته‌كارییان له‌ گرێبه‌سته‌كانی كوتانی منداڵاندا ئاشكراكردووه‌ كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ له‌نێوان ساڵانی 2015 - 2018 دا 147 ملیۆن دۆلار له‌ گرێبه‌سته‌كانی ئه‌و بوارەدا به‌ زیاده‌ سه‌رفكراوه‌ و به‌هه‌ده‌ردراوه‌.

به‌هه‌ده‌ردانی ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ شه‌ش جۆر كوتاندا كراوه‌، وه‌كو (كوتانی مله‌خڕه‌، كۆكه‌ ره‌شه‌، گه‌زاز، په‌تا، ڤایرۆسی جگه‌ر، شه‌له‌لی منداڵان)، كه‌ بۆ هه‌ر یه‌كێكیان پێویستی به‌ كه‌متر له‌ پێنج دۆلاره‌، به‌ڵام 20 دۆلاری بۆ خه‌رجكراوه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure