زه‌ریف: بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ئەمریکا پێویستمان به‌ ناوبژیوان نییه‌

هەواڵ / جیهان :: 02/06/2019‌ :: 455‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پێویستی به‌ ناوبژیوان نییه‌ و پێشه‌كی گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، جێبه‌جێكردن و پابه‌ندبوونە به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وە.


محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وی ئێران له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ئه‌لعاله‌می ئێرانی ده‌ڵێت: "ئێمه‌ وتوومانه‌ بۆ گفتوگۆ و دانووستان له‌گه‌ڵ واشنتن، پێویستمان به‌ ناوبژیوان نییه‌، ئه‌مریكا جه‌نگێكی ئابووری دژ به‌ ئێمه‌ ده‌ستپێكردووه‌، هه‌ركات ئه‌م سیاسه‌ته‌ بوه‌ستێنێت، بارودۆخه‌كه‌ ده‌گۆڕێت و ئێمه‌ش دانووستان ده‌كه‌ین".

زه‌ریف ده‌یشڵێت: "سیاسه‌تی حكومه‌تی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆی واده‌ربخات ئاماده‌یه‌ بۆ گفتوگۆ و دانووستان، به‌ڵام له‌ راستیدا وانییه‌".

پێشتریش حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، رایگه‌یاندبوو: ئه‌گه‌ر واشنتن سزاكانی سه‌ر ئێران بوه‌ستێنێت، ئێرانیش ئاماده‌ی گفتوگۆ و دانووستانه‌.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure