سعودیه‌ له‌باره‌ى بینینی مانگ و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 27388‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دادگای باڵای سعودیه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له‌ مسوڵمانانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ كه‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 29ی ره‌مه‌زان، ته‌ماشای مانگ بكه‌ن.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دادگای باڵای سعودیه‌ له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی رونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌ ته‌ماشای مانگ بكه‌ن ئه‌گه‌ر مانگ بینرا، ئه‌وا یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌واله‌و ده‌كاته‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.

داوای له‌و مسوڵمانانه‌ی سعودیه‌ كردووه‌ ئه‌گه‌ر به‌ روونی و به‌ چاو یان به‌ تلیسکۆب مانگیان بینی، ئه‌وا نزیكترین دادگای شاره‌كه‌یان ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure