رۆژ نوری شاوەیس: دەرگای کۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی كراوەیە

هەواڵ / کوردستان :: 01/06/2019‌ :: 596‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: "پارتی ده‌رگای كۆبوونه‌وه ‌و دانووستاندن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی داناخات و داواشیان له‌ یه‌كێتی كردووه‌ خۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات".



بۆ به‌شداری له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و دانانی پارێزگارێكی كورد له‌ پشكی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك و دانانی وه‌زیری دادی حكومه‌تی عێراق له‌ پشكی ئه‌و حزبه‌، یه‌كێتی و پارتی لە 4ی ئازار و 5ی ئایاری 2019، رێككه‌وتن، به‌ڵام یه‌كێتی پێیوایه‌ "پارتی رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێناكات" بۆیه‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی به‌ كاندیدی پارتی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌دا.

 

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا دوای ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی، كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌كرێت؟ رۆژ نوری شاوەیس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: پارتی ده‌رگای كۆبوونه‌وه ‌و دانووستاندن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی داناخات، به‌ڵام داواكراوه‌ خۆیان كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.


وتیشی: "پارتی مرونه‌تی زۆری به‌رامبه‌ر یه‌كێتی نواندووه ‌و یه‌كێتیش ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت خزمه‌تی كوردستان بكات، پێویسته‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌شدار بێت و كار بكات".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure