%70ی لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشكراكردنی ئهنجامدهرانی تهقینهوهكانی كهركوك تەواوکراون
هەواڵ / عێراق :: 01/06/2019 :: 745 جار بینراوە
دواڕۆژ، عیماد جەباری
سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: لێكۆلێنەوەكان بۆ ئاشكراكردنی ئەنجامدەرانی دوایین تەقینەوەكانی كەركوك لەسەدا 70ی تەواوبووە، جەختشیكردەوە كە سهرهداوی رووداوهكهیان دۆزیوهتهوه.
(ئەمڕۆ شەممە 1ی حوزەیرانی 2019) بەمەبەستی بەدواداچوون لەدۆخی كەركوك و هۆكاری پێشێلكارییە ئەمنییەكان، لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆكایەتی محەمەد رەزا گەیشتنە شاری كەركوك و لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكان لەبارەگای فەرماندەیی پێشكەوتووی هێزە هاوبەشەكان كۆبوونەوە.
محەمەد رەزا سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرکری لەچوارچێوەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لیژنەكەیان لەسەر داوای سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی کەرکوکی کردووە، چونكە دۆخی ئەمنی پارێزگای كەركوك گرنگە و پێویستیشە پێكهاتەكان بەیەكەوە بە ئاشتی بژین.
وتیشی: "لەڕووی ئەمنییەوە چەند پێشێلكارییەك لەرۆژانی رابردوودا رویداوە، جەختدەكەینەوە كە دەبێت شانە نوستووەكانی داعش لەسنوری پارێزگاكە دووربخرێنەوە، ئەوەش دەزانین كە دۆخی كەركوك بەستراوەتەوە بەدۆخی پارێزگاكانی سەڵاحەدین و دیالەوە".
سەرۆكی لیژنەی بەرگری و ئاسایش بە پێویستیشیزانی كاتی زیاتر بدرێتە دەزگای هەواڵگری ،بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەكانیان لەبارەی دوایین تەقینەوەكانی كەركوك تەواوبكەن، چونكە تاوەكو ئێستا لەسەدا 70ی لێكۆڵینەوەكان تەواوبوونە و گەیشتوون بەسەرەداو، بۆ دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی كردەوە تیرۆریستیەكانی شارەكە.
محەمەد رەزا ئاشكراشیكرد: هێزە ئەمنییەكانی كەركوك پێشتر ئاگاداربوونە و زانیاریان هەبووە لە روودانی كردەوەی تیرۆریستی و بڵاوەیانپێكرابوو، بەڵام بەخت یاوەریان نەبوو، بۆ ئەوەی رێگری لەئەنجامدانەكەی بگرن، جەختیشكردەوە كە پێویستە ئەنجامدەرانی تەقینەوەكان دەستگیربكرێن و كەمتەرخەمەكانیش لێپرسراوەیان لەگەڵ بكرێت.
هەروەك ستایشی هێزەكانی پێشمەرگەی كرد لەپای قوربانیدان و گیانی فیداییان بۆ پاراستنی هاووڵاتیان لەشەڕی داعش و رایگەیاند: بۆشایی ئەمنیی لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەكاندا هەیە و پێویستە پڕبكرێنەوە، ئەوەش وادەكات كە هێزی زیاتر رەوانە بكرێت و ئامێری سۆنار و پڕۆژەی كامێرای چاودێری بكەوێتەوەكار كە ئێستا خاوەن پڕۆژەكە لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت سەبارەت بەبابەتێك.
سەبارەت بەسوتاندنی زەویە كشتوكاڵییەكان، سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری رایگەیاند: هێزە سەربازییەكان رێوشوێن دەگرنەبەر، بۆ ئەوەی رێگری لەدووبارەبوونەوەی ئەو رووداوانە بكەن.
پ: ک. س
بڵاوكردنهوه: ئیحسانی مهلا فوئاد