وته‌بێژى پارتى: یه‌كێتى پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه‌ نه‌بوو

هەواڵ / کوردستان :: 01/06/2019‌ :: 529‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى رایده‌گه‌یه‌نێت: سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێم و پێكهێنانى حكومه‌ت به‌پێى واده‌ یاساییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌شڵێت: یه‌كێتى پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتى نه‌بووه‌.

پێش نیوه‌ڕۆى (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 1ى حوزه‌یرانى 2019) ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ هاوینه‌هه‌وارى پیرمام كۆبوه‌وه‌.

دوابه‌دواى كۆبونه‌وه‌كه‌ش مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژى پارتى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا به‌شێك له‌ ناوه‌رۆكى كۆبونه‌وه‌كه‌ى خسته‌ڕوو.

وتەبێژی پارتی رایگەیاند: لەگەڵ یەکێتی سێ جار رێککەوتنمان کردووە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، بەڵام ئەوان بە هیچ کام لەو رێککەوتنانەوە پابەند نەبوون.

وتیشی: "یەکێتی بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە رێککەوتنەکەی 5ی ئایار کشایەوە و بەشداری نەکردنیان لە دانیشتنی پەرلەمان بۆ دیاریکردنی سەرۆکی هەرێم لەناکاو بوو".

مه‌حمود محه‌مه‌د ئاماژەی بەوەشدا: مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و کۆسرەت رەسول جێگری یەکەمی سکرتێری یەکێتی سەرپشککرابون لە دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک، بەڵام رێکنەکەوتنی یەکێتی لەسەر ئەوەی کێ کاندید دەکەن بۆ ئەو پۆستە کێشەی ناوخۆیی یەکێتییە و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

ئەوەشی خستەڕوو: ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ یەکێتی لەبارەی کەرکوکەوە بەم نزیکانە بڵاودەکەینەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure