ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 01/06/2019‌ :: 385‌ جار بینراوە

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى سەرکردایەتی پارتی بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆببێتەوە.


میدیاكانى نزیك له‌ پارتى دیموکراتی کوردستان (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 1ى حوزه‌یرانى 2019) بڵاویانكرده‌وه‌: به‌شێكى كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی رێوشوێنەکانی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

هه‌روه‌ك دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و دۆخی ئەمنی پارێزگای کەرکوک گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

كۆبونه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ سێشه‌ممه‌ى رابردوو 28ى ئایار كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌بێ ئاماده‌بوونى فراكسیۆنى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو.

بایكۆتكردنى كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن فراكسیۆنى یه‌كێتییه‌وه‌ به‌هۆى ناڕه‌زایه‌تى ئه‌و حزبه‌ بوو له‌باره‌ى جێبه‌جێنه‌كردنى رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتى ده‌رباره‌ى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure